
كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى پزیشكێكى هه‌ناوى خۆى كوشت، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانیش ده‌ڵێت: “ئه‌و پزیشكه له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا فیشه‌كێكى ناوه به سه‌رییه‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه”.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه به SNN ى راگه‌یاند: “به‌یانى ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى پزیشكێكى هه‌ناوى به‌ناوى (ی.م)، له قاتى دووه‌مى خانووه‌كه‌ى خۆیدا فیشه‌كێكى ناوه به سه‌رییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه”.
وتیشى: “ئه‌و پزیشكه خێزانداره و تا ئێستا دیار نییه به‌هۆى چییه‌وه خۆى كوشتووه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوان چوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ش له ئێستادا له پزیشكى دادوه‌رى سلێمانییه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3 hours لهمهوپێش



