گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 12/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- ئۆدیگارد دەگەڕێتەوە وەکو بەرەوپێشچوونی نایاب دەبێت بۆ یانەکە.
- یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ پشت بە ستن بە یاریزانە نەرویجیەکە ئۆدیگارد دەکات و لەسەر رەزامەندی زیدان ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوەو دوێنێ قسەی لەگەڵ کردووە.
- هەروەها یانەکەشی ریاڵ سۆسیداد بۆ ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ بانگی کردووە لە رۆژی هەینی.
- ئۆکامپۆس بە گۆڵێک توانی یانەی سڤییا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆلیگ سەربخات دژی یانەی وڵڤەرهامپتۆن.

مارکا:
- جواوفلیکس:” خولی یانە پاڵەوانەکان لە ئەوپەڕی کێبڕکێدایە لەگەڵ ئەوەشدا لە وڵاتەکەم یارییەکانی دەکرێت”.
- یانەی سڤییا بە لێدانێکی سەر بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆلیگ بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن سەردەکەوێت.
- لەوانەیە ئۆدیگارد کۆتایی بە خواستنەکەی بێنێت و بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
- دانی سیبایۆسیش ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ مەدرید دەکات.

سپۆرت:
- کێبڕکێ لەسەر تۆمارکردنی گۆڵ.
- رووبەڕووبوونەوەی میسی و لیڤاندۆڤسکی، دووەم گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی گۆڵکاری ئەم وەرزە دەبێتەوەو یاریەکە تەنیا 2 رۆژی ماوە.
- یانەی مانچستەریونایتد داوای ئانسۆ فاتی دەکات و بەرشەلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.
- میسی بە باندجەوە راهێنان دەکات، بەڵام ئامادەیە بۆ یاریەکەی بایرن میونخ.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- هاندانی بایرن میونخ.
- یانەی بایرن میونخ لە رێگەی رۆمینگەو لۆتەر ماتیۆسەوە سوکایەتی بە بەرشەلۆنە دەکات و بە لێدوانی جیا جیا قسە دەربارەی یانەکە دەکەن.
- یانەی ریاڵ مەدرید بژاردەی گەڕانەوەی ئۆدیگارد کارا دەکاتەوە، ئەمەش لەسەر داوای زیدان.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


