رۆحانی وادەی کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

حەسەن رۆحانی
SNN
حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، تەشەنەكردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەردەوامە و رەنگە تا شەش مانگی داهاتوو یان زیاتر بخایەنێت.
روحانی، لە کۆبوونەوەی یەکشەممە لەگەڵ ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، سەرەتا خەڵک مەترسییەکانی کۆرۆنایان بە هەند وەردەگرت و 77% هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بوون، بەڵام ئێستا تەنیا 17% هاووڵاتییانی ئێران رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ دەکەن، ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی کۆرۆنایە لە ئێران.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی “ئێستا ئێران خەریکی تێپەڕاندنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایە”.
بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا 324 ھەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەدا زیاتر لە 18 ھەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



