به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی ئاسیا بۆ ساڵی 2021 دواخرا

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا
SNN Sport
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا دواخستنی پاڵاوتنه هاوبەشەکانی بۆ گەیشتن بە جامی جیهان 2022 و جامی ئاسیای 2023 بۆ ساڵی داهاتوو راگەیاند.
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” له رۆشنایی دۆخی ئێستای ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ندین وڵات ، هه‌ردوو یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا رێککەوتن و بڕیاریاندا به دواخستنی یارییەکان له پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2013 له چین و ساڵی2021 ئه‌نجامبدرێت “.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:” ئه‌م بریاره له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هه‌موو به‌شداربوواندا هاتووه و هه‌ردوو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ و یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌ردەوام ده‌بن له كار كردن پێكه‌وه له پێناو چاودێریكردنی دۆخه‌كه له ناوچه‌كه و دیاریكردنی واده‌ی نوێ بۆ یارییه‌كان “.
لە کۆتایدا هاتووە:” له كاتێكی دواتر ورده‌كاری واده نوێیه‌كانی گه‌ڕه داهاتووه‌كان له پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیا2023 راده‌گه‌ێنرێت “.
لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم بەرامبەر بە بەحرەین ، ئێران، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا یاری دەکات و 5 یاری ئەنجامداوە، توانیویەتی 3 یاری بباتەوەو بە کۆکردنەوەی 11خاڵ پێشەنگی گروپەکەی داگیرکردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



