
دیمەنێک لە یاری پاریس سانجێرمان و ئاتڵەنتا
SNN Sport
لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تاڵاوی بە ئاتڵەنتای ئیتاڵی چەشت و توانی لە دوا ساتەکاندا یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوەو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەربکەوێت.
ئاتڵەنتای ئەسپی رەشی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان، لە یاریگای بەنفیکا لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی رووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بووەوەو سەرەتا یانە ئیتاڵیەکە توانی 1-0 بە گۆڵی یاریزان پاسالیچ لە خولەکی 27 پێشبکەوێت و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی پاریس سانجێرمان هێرشەکانی دەستپێکردوو چەند جارێک مەترسی راستەقینەی دروستکرد، بەڵام تا خولەکی 90 لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، کاتێک یاریزانی بەرازیلی مارکینهۆس توانی لە خولەکی90 گۆڵی بەرامبەربوون بکات و یاریەکە بۆ خاڵی سەرەتا بگەڕێنێتەوە.
لە هێرشێکی تردا، یانەی پاریس سانجێرمان توانی لە خولەکی 93 لە لایەن یاریزان، مۆتینگ گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بکات و پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی بۆ دووەمجار لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت، کە یەکەمجارە لە مێژوویدا دەتوانێت یانەیەکی ئیتاڵی لە خولەکە دووربخاتەوە.
یانەی پاریس سانجێرمان لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی براوەی یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و لایپزیگ دەبێتەوە.
اهداف لقاء || اتلانتا 1-2 باريس || pic.twitter.com/ZQwKWvXqEU
— ⚽️ GOALS ⚽️ (@Goalzz4u) August 12, 2020
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



