قه‌باره‌ى بازرگانیكردن له‌نێوان عێراق و ئێران گه‌یشته 20 ملیار دۆلار

ئاڵای ئێران و عێراق
SNN
باڵیۆزى ئێران له عێراق رایگه‌یاند: قه‌باره‌ى بازرگانیكردن له‌نێوان عێراق و ئێران گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلار، وتیشى: “ده‌مانه‌وێت سوود له دراوى قورسى عێراق وه‌ربگرین له ئاڵوگۆڕه‌كانى نێوانماندا”.
ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له عێراق پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د حسێن، وه‌زیرى بازرگانى عێراق رایگه‌یاند: “قه‌باره‌ى بازرگانیكردنى نێوان عێراق و ئێران به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 20 ملیار دۆلار، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین له داهاتووشدا ئه‌م رێژه‌یه به‌زرتر بێته‌وه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى باسى بابه‌تى ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانى نێوان ههردوولامانكردووه، جهختمانكردووهتهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ته‌رازووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌م دۆخه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخرێت كه له قازانجى وڵاتى ئێران‌دا بێت”.
مه‌سجدى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یه‌كێكى تر له‌و بابه‌تانه‌ى كه باسمانكردووه بریتیه له بابه‌تى چۆنیه‌تى سوود وه‌رگرتن له دراوى قورسى ناو بانكه‌كانى عێراق له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان عێراق و ئێران، به‌كارهێنانه‌وه‌ى له مامه‌ڵه‌ى هاورده‌كردنى غازى سروشتى و كاره‌با له ئێرانه‌وه”.
له ماوه‌ى رابردوودا محه‌مه‌ج جه‌واز زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه، له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باسى له‌وه‌كرد: “بابه‌تى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه باسى لێوه‌كراوه به‌تایبه‌تى رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


