
ناسر خەلێفی
SNN Sport
ناسر خەلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بە لێدوانێک داهاتووی هەردوو ئەستێرەی بە ناوبانگی یانەکەی نەیمار و مباپی یەکلایی دەکاتەوەو مانەوەیان دووپات دەکاتەوە.
لە نوێترین لێدوانیدا دوای یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتڵەنتا کاتێک پاریس سانجێرمان توانی لە دواساتەکاندا 2-1 یاریەکە بباتەوەو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوت، خەلێفی وتی:” بە دڵنیاییەوە گرێبەستی نەیمار و مباپی نوێ دەکەینەوە،هەرگیز دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە نابین”.
لەسەر سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر بە ئاتڵەنتا وتی:” ئەمڕۆ پێویستمان بە بردنەوە بوو بۆ شێوازی بیرکردنەوەی یاریزانەکان، من بەڵێنم بە هەموو یاریزانەکانم دا کە قەرزاری ئەوانم بۆ ئەوەی کە ئەنجامیاندا، من شانازی دەکەم بە هەموویانەوە، سوپاس بۆ هەموو هاندەران و تۆخێلی راهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان”.
لە کۆتاییدا وتی:” شتەکان ئاسان نەبوو، هەندێک وتیان پاریس سانجێرمان ئامادە نابێت بۆ پیشبڕکێکە، بەڵام ئێمە ئامادەبووین و زۆر خۆشحاڵین،ئەمە یەکەمجارە دەگەین بە ئەم قۆناغە دوای کڕینی یانەکە، شتێکی جوانە دەگەین بە دوورترین سنوور لە خولی یانە پاڵەوانەکان، کەواتە ئەمشەو خۆشحاڵ دەبین و بیر لە قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە دەکەینەوە،ئامانجمان بەردەوامبوونە لە خولەکە تا کۆتایی”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



