كورد له خورماتوو لاوازكراوه و حزبه كوردستانییه‌كانیش په‌رته‌وازه بوون

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خورماتوو هاووڵاتییانى كورد له لایه‌ن ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌وه پشتگوێ خراون و وێڕاى لێسه‌ندنه‌وه‌ى به‌شێك له پۆسته ئیدارییه‌كان هاوكات خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش ناكرێت، به‌وته‌ى لایه‌نه‌كان په‌رته‌وازه‌ی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان به‌شێكى ئه‌و هۆكاره‌یه.
له دواى رووداوكانى 16ى ئۆکتۆبەری ساڵى 2017ه‌وه له سنوورى خورماتوو بارودۆخى كورد تا راده‌یه‌كى زۆر رووى له خراپبوون كردووه، به شێوه‌یه‌ك له دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌شێك له پۆسته ئیدارییه‌كان له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه له ناویاندا پۆستى قایمقامیه‌ت، هاوكات له ئێستاشدا نیگه‌رانى خه‌ڵك له‌وه‌دایه خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به گه‌ڕه‌كه توركمانه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان پشتگوێ خراون. ئه‌م گرفتانه‌ش له كاتێكدایه لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانى خورماتوو زیاتر له یه‌ك ساڵه ته‌نانه‌ت هیچ كۆبوونه‌وه‌كی فه‌رمیان ئه‌نجامنه‌داوه.
دلێر نورى، به‌رپرسى كۆمیته‌ى محه‌لى حزبى شیوعى كوردستان له خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هاتووه‌ته حوکم له ناوچه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه هیچ رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كورددا بكات، به شێوازێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه خاوه‌نى شاره‌كه بن و هێزى یه‌كه‌من و كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م ناوچه‌یه سه‌یر ناكه‌ن. هاوكات چه‌ند جارێك هه‌وڵدراوه بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان بێ سوود بووه.
وتیشى، “وه‌كو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له خورماتوو كهمتهرخهمبووین و كۆده‌نگ نه‌بووین كه ئێمه‌ى كورد چیمان ده‌وێت له‌م شاره‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بارودۆخى هاووڵاتییانى كورد باشتر بكه‌ین و به تایبه‌تى له ئێستادا نیگه‌رانى هاووڵاتییان هه‌یه كه خزمه‌تگوزارى له گه‌ڕه‌كه توركمانه‌كان و شوێنه‌كانى تر هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان پشتگوێ خراون”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حزبى شیوعى له خورماتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێشتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا هه‌بوو كورد نوێنه‌رى هه‌بوو تا راده‌یه‌ك له‌وێ هه‌ندێك پرس رێگرى لێده‌كرا یان یه‌كلا ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و دوو ئه‌نجوومه‌نه، ئێستا زۆرجار به‌رپرسانى خورماتوو ناشگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و خۆیان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به به‌غداوه ئه‌كه‌ن و چیان بوێت ده‌یكه‌ن.
باسیشى له‌وه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان خاوه‌نى زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ره له سنووره‌كه‌دا، پێویسته هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى حزبه سیاسییه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌یان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان و سه‌نگى كورد، چونكه له راستیدا ئێستا له خورماتوو حسابێكى ئه‌وتۆ بۆ كورد و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانیش ناكرێت.
كورد كه پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى خورماتووه، له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كاتێك هاووڵاتییانى ناوچه‌كه هه‌موویان ئاواره‌بوو، به‌شێكیان نه‌گه‌ڕانه‌وه و له ئێستاشدا خه‌ڵك هه‌یه ناوچه‌كه به جێده‌هێڵێت و روو له سنوورى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
بورهان ئه‌مین به‌رپرسى مه‌كۆى گۆڕان له خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك ساڵه له سنوورى خورماتوو حزبه كوردستانییه‌كان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیان ئه‌نجامنه‌داوه بۆ قسه كردن له‌سه‌ر گرفت و كێشه‌كانى كورد له ناوچه‌كه یان یه‌كده‌نگبوون و كاركردنیان به یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا هه‌وڵ بۆ هاووڵاتییانى خۆیان بده‌ن.
باسیشى له‌وه‌كرد، “ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ى كورد له سنووره‌كه زیانى هه‌بووه له به‌رامبه‌ر هێزه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیيانى دیکەی پێكهاته‌كان، چونكه كورد به‌مشێوازه زیاتر بێهێز ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به كورد ناكات و پێویسته پێداچوونه‌وه بكرێت و هه‌وڵى رێكسختنهوهى لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بدرێت.
باسیشى له‌وه‌كرد، “پێش جه‌ژنى قوربان حزبه كوردستانییه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد دواى جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و په‌رته‌وازییه به نزیكبوونه‌وه له یه‌كترى كۆتایى پێ‌بێنن و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌یان هه‌بێت و كورد وه‌كو یه‌ك ده‌نگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێته‌وه”.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له سنوورى خورماتوو ده‌نگى یه‌كه‌مى هێزه كوردستانییه‌كانه بۆیه هه‌مووان روویان له یه‌كێتییه بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه رێكبخات بۆ رێكخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ى ده‌نگى كورد له‌به‌رامبه‌ر توركمان و عه‌ره‌بى سنووره‌كه.
كه‌ریم شوكر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرین له سنوورى خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى له عێراق و هه‌روه‌ها له سنوورى خورماتووش هه‌یه وایكردووه تا راده‌یه‌كى زۆر وه‌كو پێشووتر لایه‌نه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان نه‌بێت سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بڕیاریانداوه له‌م رۆژانه‌دا كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه قسه‌وباس له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسى تایبه‌ت به سنوورهكهو كورد له‌ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
وتیشى، “وه‌كو یه‌كێتى ئاماده‌ن بۆ هه‌ر كارێك كه خزمه‌ت به كورد بكات له سنووره‌كه‌دا و له راستیدا پێشتر ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان په‌یوه‌ندى به‌و بارودۆخه هه‌بووه كه هاتووه‌ته ئاراوه به‌هۆى بارودۆخی سیاسى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌روه‌ها سنوورى خورماتووش”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



