
ئاردا تۆران
SNN Sport
ئارادا تۆرانی تورکی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە کە لەم هاوینە گرێبەستی کۆتایی هات و یانە کەتەلۆنیەکەی جێهێشت، پاش جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە دوای یاریکردنی بۆ یانەیەکی وڵاتەکەی بە خواستن، هۆکاری چوونی لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.
ئاردا تۆران لە نوێترین لێدوانیدا وتی:”کاتێک پەیوەندیم بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد یەکێکبووم لە 10 یاریزانی گرنگی ئاتلەتیکۆ مەدرید،یاریزانێکی گرنگبووم،بەڵام دواتر ڤاڵڤێردی هات و منی پشتگوێخست”.
دواتر وتی:” بڕیارمدا یانەکە جێبهێڵم، دوای ئەوەی ڤاڵڤێردی پشتگوێی خستم، من گرنگیم بە پارە نەدا، ژمارەکانم لە دوای هەر سێ یاریزانی بەرشەلۆنە، میسی، سوارێز ونەیمار باشتر دەبوو،بەڵام ڤاڵڤێردی تەنانەت بە یاری دۆستانەش دەرفەتی پێنەدام،بۆیە یانەی بەرشەلۆنەم جێهێشت، ئەوەش تەنیا بڕیاری خۆم بوو، کەس داوای لێ نەکردم یانەکە جێبهێڵم”.
تۆران ساڵی 2015 بە گرێبەستێکی34 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ 7ملیۆن یۆرۆی تری زیادە ئاتلەتیکۆ مەدریدی جێهێشت و بە خواستن چووە یانەی باشاکشهێری تورکی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



