داڕمانی بەهای لیرە وەبەرهێنەرانی تورکیا بەرەو دەرەوەی ئەو وڵاتە دەبات

لیرەی تورکی
SNN
تۆڕی بلۆمبێرگی ئەمریکی رۆژی چوارشەممە لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە وەبەرهێنەرانی تورکیا لە دۆخی ئابووری وڵاتەکەیان نیگەرانن، سەرەڕای ئەوەی ئەردۆغان بەردەوام دەڵێت ئابووری وڵات جێگیرەو بانکەکان هیچ کێشەیەکیان نییە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی داڕمانی بەهای لیرەی تورکی و کەمبوونەوەی دراوی وڵاتان لە بانکەکانی تورکیا، وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە پەنا دەبەنە دەرەوەی وڵات بۆ بەردەوامی بە وەبەرهێنەرەکانیدا، هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە کۆمپانیاکانی تورکیا تەنیا لە ساڵی 2020دا بەبەهای 2.2 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا لیرەی تورکی %18ی بەهاکەی لەدەستداوە، لە کاتی ئێستادا 1 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 7.85 لیرەی تورکییە، بەڵام هۆکارە سەیرەکە لەوەدایە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردوام ئاماژە بەوە دەکەن کە ئابووری وڵات جێگیرە و هیچ کێشەیەک لە وەبەرهێنانی تورکیادا نییە، بەڵام لە راستیدا بە جۆرێکی دیکەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


