به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى داواى دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات

سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى رایگه‌یاند: داواكارین حكومه‌تى هه‌رێم خۆبه‌خشه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیی دابمه‌زرێنێت، وتیشى: “به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه كه‌رتى ته‌ندروستى له‌ڕووى ئیدارییه‌وه به دۆخێكى خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه له‌دواى مه‌راسیمى هاوكاریكردنى خۆبه‌خشانى كه‌رتى ته‌ندروستیى سلێمانى له‌لایه‌ن رێكخراوى (GIZ)ى ئه‌ڵمانى سازكرابوو وتى: “سوپاسى رێكخراوى (GIZ) ده‌كه‌ین كه هه‌ستاوه به هاوكاریكردنى به‌شێكى زۆرى خۆبه‌خشه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له كاره‌كه‌یان، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆبه‌خشانه نه‌بوونانه ئێمه نه‌مانده‌توانى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌كانمان بكه‌ین و رووبه‌ڕووى كۆرۆنا ببینه‌وه، من خۆبه‌خشم هه‌یه كارده‌كات به پاره‌ى خۆى هاتووه و مه‌ترسى كۆرۆناى وه‌لا خستووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داواده‌كه‌ین حكومه‌تى هه‌رێم كاركردنى ئه‌م خۆبه‌خشانه بكاته فه‌رمى و دایانبمه‌زرێنێت، چونكه ئه‌وه كه‌مترین كاره كه بۆیان بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵسۆزییه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: “له ئێستادا به‌شێكى زۆرى پزیشكان به‌هۆى بێ مووچه‌ییه‌وه مانیانگرتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێمه به دۆخێكى خراپى ئیداریدا تێده‌په‌ڕین، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى هه‌یه له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، بۆیه داواده‌كه‌ین حكومه‌تى هه‌رێم مووچه دابه‌شبكات”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



