
کیکی سیتین
SNN Sport
سبەی هەینی لە یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بایرن میونخی ئەڵمانی لە وڵاتی پۆرتوگال لە شاری لیشبوونە رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
سیتین لە کۆنگرەکە وتی:”بە شێوەیەکی باش گەیشتووین بەم قۆناغە،ئەم یارییە کە ئێمە چاوەڕوانی بووین،ئامادەکاریمان بۆ یاریەکە بە باشی کردووە،بە دڵنیاییەوە توانای یانەی رکابەر دەزانین و کەمی ناکەینەوە، ژمارەکانی دەزانین، ئەوان یانەیەکی نموونەیین،ئەم یارییە یاری کۆنترۆڵکردنی تۆپ دەبێت، گرنگە تۆپت لابێت،ئەمەش رێگە دەدات هێڵی بەرگری کەمتر بەرگری بکات”.
دواتر وتی:” توانای هێرشبردنی یانەی بایرن میونخ زۆر بەرزە، ئەگەر ئەوان تۆپیان دەستبکەوێت زۆر زیان بە ئێمە دەگەیەنن، ئێمە یارییەکی گرنگ ئەنجام دەدەین، بەرامبەر بە رکابەرێکی بەهێز، ئێمە خەمی زۆر شتمان خواردووە، ئەوان تیمێکی تەواون کە باش دەزانن چۆن فشار دەکەن، بە باشی هێرش دەکەن و بەرگری دەکەن، بەڵام توانای زاڵبوونمان بەسەر فشاردا هەیە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:” دیمبلی لە دۆخێکدایە دەتوانێت چەند خولەکێک یاری بکات،بیرۆکەی ئێمە وایە چەند خولەکێک یاری پێ بکەین، لەوانەیە ئاستێکی باش ئەنجام بدات، لیڤاندۆڤسکیش لە ئاستی میسی نیە،وابزانم ئەمە روونە، بە دڵنیاییەوە میسی دەتوانێت یاریەکە یەکلایی بکاتەوەو گۆڵ بکات،بەڵام ئەمە بە بێ تیمەکە ئەو ئاستی نزمتر دەبێت،دەبێت چێژ لە میسی و لیڤاندۆڤسکی وەربگرین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



