
دراوی ئەلیکترۆنی
SNN
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، دەستیبەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری چەند رێکخراوێکی چەکداریدا گرتووە، وەک داعش و قاعیدە و حەماس کە بەشێوەی دراوی ئەلیکترۆنی ئەو پارەیە کۆکراوەتەوە و ئامانج لێی بەکارهێنانی بووە لە هێرشەکانیاندا.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکرد، ئەو گروپە چەکدارییانە بە فریودانی خەڵک کۆمەکیان کۆکردووەتەوە و یەکێک لە فێڵەکانیشیان ئەوە بووە لەژێر ناوی”کۆکردنەوەی پارە بۆ کڕینی ماسکی خۆپارێزی لە کۆرۆنا” پارەیان پەیداکردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندوە، زیاتر لە 300 هەژماری دراوی ئەلیکترۆنی داخراون، ئەمەش لە چوارچێوەی گەورەترین هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی دراوی ئەلیکترۆنیدابووە کە ئامانج لێی کاری تیرۆرستی بووە.
باسیان لەوەشکردووە، بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی رێگایەکی ژیرانەبووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو داهاتانە چونکە زۆر بەزەحمەت زانیاری لەوبارەی خاوەنەکەی پەیدادەکرێت.
جۆن دێمەرز جێگری داواکاری گشتی ئەمریکا رایگەیاندووە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو دراوە ئەلیکترۆنیەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان هاوکاردەبێت لە وشککردنی سەرچاوەی داهاتیان کە لە بنەڕەتدا بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و راهێنانکردن بە چەکدارانیان و پیلانگێڕی بەکاریدەهێنن.
وەزارەتەکە وتوشیەتی، ئەو پارەیەی کە دەستیبەسەرداگیراوە بۆ قوربانیانی هێرشی تیرۆرستی خەرجدەکرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



