بەرهەم ساڵح: پێمان سەیرە هەرێم و بەغدا بەیاننامەی گرژ دژی یەک دەردەکەن

بەرهەم-ساڵح
SNN
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لەسەر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و ساردبوونەوەی گفتوگۆکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەڵێت: “پێمان سەیرە هەولێر و بەغدا بەیاننامەی گرژ دژی یەک دەردەکەن”.
سەرۆککۆماری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: “چاودێری پەرچەکردارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵیم کردووە لەبارەی دانوستانەکانی هەردوولا کە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە بۆئەوەی پاکتاوێکی دارایی ئەوتۆ بکرێت کە بوار بە رەوانەکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا بدات”.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە چەند رۆژی رابردوودا زۆربەی خاڵە ناکۆکەکان چارەسەرکراون، بەڵام پێمان سەیرە هەردوولا بە بەیاننامەی گرژ وەڵامی یەکیان داوەتەوە.
بەیاننامەکە دەشڵێت: “چاوەڕێ دەکرا کۆتایی ئەم هەفتەیە رێککەوتنی گشتگیر لەبارەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا واژووبکرێت”.
دوێنێ پەرلەمانتارێکی کورد وتی: “تا دوێنێشەو حکومەتی هەرێم رازی بوو نیوەی گومرگەکانی هەرێم بداتە بەغدا و رێگە بدات چەند فەرمانبەرێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی خاڵە سنوورییەکان بێنە نێو گومرگەکانەوە بەپێی ماددەی (114)ی دەستور، لەبەرامبەردا بەغدا بڕی (320) ملیار دیناری دەدایە هەرێم”.
دەشڵێت: “بەڵام دوێنێ بەیانی حکومەتی هەرێم لەو رێگەپێدانەی بە نوێنەرانی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی خاڵە سنوورییەکان پەشیمانبووەتەوە و بەغداش بڕیاری داوە پارە نەنێرێت”.
د. رێبوار کەریم مەحمود لە پەڕەی تایبتی خۆی نووسیوێتی: “ئەگەر ئەم رێککەوتنە سەری بگرتایە بە ئاسانی مووچە هەموو مانگێک بەبێ لێبڕین دەدرا، بەڵام پەشیمانبوونەوەکەی حکومەتی هەرێم لە رێگرییەکانی بەغدا لە قاچاخچێتی گومرگەکان ریسەکەی کردەوە بە خوری”.
دەشڵێت: “دەركەوتنی ئاماژەی گرژیی لە بەیاننامەی هەردوولادا جێگەی سەرسوڕمانەو رەنگدانەوەی حەقیقەتی دانوستانەكان نییە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



