
کەشتییەکی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست
SNN
سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ رایگەیاند، تەنیا بە گفتوگۆ و دانوستان رەوشی دەریای ناوەڕاست چارەسەردەکرێت، وتیشی: “تورکیا بەدوای سەرکەشیدا ناگەڕێت”.
سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتی ئاکەپە رایگەیاند: “تا 23ی ئاب، تورکیا لە دەرهێنانی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامدەبێت”، لەگەڵ ئەوەشدا یۆنانی بە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە ناوبرد و وتی: “پێویستە ئەسینا رێز لە مافەکانی تورکیا بگرێت”.
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەریای ناوەڕاست لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوەیە، تورکیا شوێنی هیچ سەرکەشی و گرژییەکی ناپێویست نەکەوتووە”.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاند: فەرەنسا هەردوو كەشتی فڕۆكەهەڵگری لاڤیت و ڕاڤاڵی رەوانەی ئاوەكانی دەریایی ناوەڕاست كردووە، لە شەوی رابردووشەوە مەشق و راهێنانی هاوبەشی فەرەنسا و یۆنان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست دەستیپێکردووە”.
لەوبارەیەشەوە کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان بە گەرمی سوپاسی پشتیوانییەکانی فەرەنسایکرد.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



