ئیمارات و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا رێکەوتننامەیەکی ستراتیژییان واژووکرد

جێنشینی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا
SNN
هەریەک لە ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیمارات رێککەوتننامەیەکیان واژووکرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، نێردەی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئاشتی دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەک لە جێنشینی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن رێککەوتننامەکەیان واژووکردووە.
بەپێی بەندێکی رێککەوتننامەکە، ئیسرائیل واز لە قۆرغکارییەکانی خۆی دەهێنێت لەسەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا کە پلانی دانابوو دەستیان بەسەردا بگرێت.
برایان هوک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەیەوە دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
کۆشکی سپیش لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایدەگەیەنێت “رێککەوتننامەکە کردنەوەی باڵیۆزخانە و گەشتی ئاسمانی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەگرێتەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا”.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیمارات و بنیامین ناتانیاهو لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەڵێن” ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە” و ئیمارات دەڵێت “دەستباڵایی ئیسرائیل بەسەر چەند ناوچەیەکی فەڵەستینەوە نامێنێت”.
لە کاتی راگەیاندنی رێککەوتننامەکەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی: ” ناوی ئیبراهیممان لە ڕێكەوتنامەکە ناوە، چونكە ئیبراهیم باپیرە گەورەی باوەڕادارانی مەسیح و یەهود و ئیسلامیشە.”
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



