ئابوریناسێك: كارێكى ژیرانه نییه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غدا ببڕین

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و بەغدا
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
نەگەیشتن بە رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا لێکدانەوەی زۆری بۆ دەکرێت و ئابوریناسێكیش ده‌ڵێت: “له ئێستادا باشترین بژاردە بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى هه‌رێمى كوردستان، رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا”.
د.خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى به‌شى ئابوورى له زانكۆى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “هاووڵاتییان ئومێدیان لەسەر رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەڵچنیووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵێک بڵاوبووەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکەی نابێت، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و مووچەخۆرانی نائومێدکرد”.
وتیشى: “بێگومان ئه‌و رێكنهكهوتنهیان ده‌بێته هۆى په‌كخستنى جوڵه‌ى ئابوورى و بێ بازاڕى و قوڵبوونه‌وه‌ى زیاترى قه‌یرانى دارایى چونكه ئه‌گه‌ر مووچه دابه‌ش نه‌كرێت جوڵه‌ى بازاڕ ئیفلیج دەبێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: “ئه‌گه‌رچى له ئێستادا نرخى نه‌وت به‌رزبۆته‌وه به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت به‌و داهاته‌ى له بهردهستیدایە مووچه دابه‌ش بكات، ئه‌گه‌رچى بڕیاره تاوه‌كو پایزى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت بگاته سه‌رووى 60 دۆلار به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نیه كه حكومه‌تى هه‌رێم كێشه داراییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
هاوكات جه‌ختى كرده‌وه: ”كارێكى ژیرانه نیه له‌م كاته‌دا ده‌ست له عێراق به‌ربدرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ بپچڕێنرێت، هه‌رێمى كوردستان و عێراق پێویستیان به رێكکه‌وتن و گفتوگۆى نوێیه، ده‌بێت به دانوستان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



