
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی روسیا رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کە وڵاتەکەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمیهێناوە لە مانگی ئەیلولدا بۆ هاووڵاتییانی روسیا بەکاردەهێندرێت، لە چەند مانگی داهاتووشدا دەست بە فرۆشتن و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەکرێت.
کیریل دمیتریڤ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عەرەبیەی سعودی رایگەیاند: لە مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا هەناردە بەسێک لە وڵاتانی جیهان دەکرێت.
وتیشی: “هەرکەسێک ئەو ڤاکسینەی پێبدرێت تا زیاتر لە یەکساڵ تووشی کۆرۆنا نابێت”.
سەبارەت بە بڕی ئەو ڤاکسینەی کە بەرهەمدەهێندرێت، دمیتریڤ وتی: “داوای یەک ملیار لەو ڤاکسینە کراوە، بەڵام ئێمە لەتواناماندایە تەنیا 500 ملیۆن ژەم لەو ڤاکسینە بەرهەمبهێنین”.
11ی ئەم مانگە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا نیشانداوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم ڤاکسینی دژ بەو نەخۆشییە کە لە جیهاندا بەکاربهێنرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5 hours لهمهوپێش



