وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەی بۆردوومانەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر خاکی هەرێم

ئاڵای فەڕەنسا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت “دۆخەکە بۆ پێشهاتێکی خەتەرناک هەنگاو دەنێت”.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایدەگەنێت “پاریس بەتوندیی ئیدانەی بۆردوومانەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر خاکی هەرێم و کوژرانی ئەفسەر و سەربازانی پاسەوانی سنوور بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانین”.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژران کە عەمیدێک و عەقیدێکی کوردیان تێدا بوو.
رۆژی چوارشەممەش بهگوێرهی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، عهبدولكهریم هاشم، بریكاری وهزارهتی دهرهوهی عێراق یاداشتنامهیهكی پێشكهشی فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا له بهغدا كرد و تێیدا بهرپرسیارێتیی “دەستدرێژییە نهگریسهكهی خسته ئهستۆی حكومهتی توركیا و داوای روونكردنهوهی هۆكارهكانی و سزادانی ئهنجامدهرانیشی كرد”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



