
هانس دیتەر فلیک
SNN Sport
سبەی هەینی لە یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بایرن میونخی ئەڵمانی لە وڵاتی پۆرتوگال لە شاری لیشبوونە رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هانس دیتەر فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونخ بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
فلیک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند:” هەموو یاریزانەکانم لە لیشبوونە ئامادەن بۆ یاریکردن، تەنانەت دیڤێزیش،بەڵام باڤارد بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یاری ناکات،بەڵام کومان لە %100 ئامادەیە”.
لەسەر میسی وتی:” ئێمە بەرامبەر بە میسی یاری ناکەین،لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانێکی جیهانییە،وە بیر لە رێگای وەستانی دەکەینەوە، بەڵام من بە ئێوە ناڵێم، تیپەکەم هەمووی هاوکاری یەک دەکەن بۆ راگرتنی ئەو یاریزانە”.
دواتر وتی:” هەردوو یانە توانایەکی بەرزیان هەیە لە هێڵەکانی یاریگاوە،رێزی بەرشەلۆنە دەگرم،ئەوان لە 10 ساڵی رابردوو یانەیەکی باڵادەست بوون لەم خولە، گریزمان و پیکێ و تیرشتیگن و سوارێزیان هەیە، ئەو یانەیە تەنیا میسی نیە، یانەیەک لە ئاستی بەرزدایە، ئێمە پلانی رووبەڕووبوونەوەی ئەو یانەیەمان هەیە، هیوادارم کاری پێبکەین”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



