
لایپزیگ
SNN Sport
لە یاری چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی ئاگر لە خولەکە بەردەدات و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە خولەکە دووردەخاتەوە.
هەردوو یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی و لایپزیگی ئەڵمانی لە وڵاتی پۆرتوگال و لە شاری لیشبوونە رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانە ئەڵمانیەکە توانی یاریەکە 2-1 بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
لە گێمی یەکەم هەردوو یانە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، ئەو گێمە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانە ئەڵمانیەکە توانیان لە خولەکی 50 بە گۆڵی یاریزان، ئۆڵمۆ پێشبکەن، بەڵام جواو فلیکس توانی لە خولەکی 71 بە لێدانی سزا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
دواتر لە خولەکی 88 لە هێرشێکدا یانەی لایپزیگ توانی گۆڵی دووەم لە رێگەی ئەدامس بکات و یاریەکە 2-1 بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە بەدەست بهێنێت.
یانەی لایپزیگ لە قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەبێتەوەو یاریەکە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



