
کەشتییەکی نەوتی ئێران بەرەو ڤەنزوێلا
SNN
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردۆتەوە کە حکومەتی ئەمریکا بۆ یەکەمجار چەند کەشتییەکی نەوتیی راگرتووە کە نەوتی ئێرانیان بەقاچاخ گواستۆتەوە و دەستی بەسەردا گرتوون.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە لەسەر داخوازیی دەسەڵاتی دادوەریی ئەمریکا، چوار کەشتی نەوت گوێزەرەوە بە ناوەکانی لونا و باندی و بێلا و بیرینگ رابگیرێن و دەستیان بەسەردا بگیرێت کە سووتەمەنییان لە ئێرانەوە دەبرد بۆ ڤەنزویلا.
ئەمریکا بەو کارەی دەیەوێت فشاری زیاتر بکاتە سەر ئێران تا ملکەچی سزاکانی سەری بێت و بەپێی رۆژنامەکە، ئەو کەشتییە نەوتییانە پارەیەکی خەیاڵی بۆ خەزێنەی ئێرانییەکان دەگێڕێتەوە و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دەوروپشتەکەی.
رۆژی 2ی مانگی تەمموزی رابردوو وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای کرد دەستبەسەر چوار کەشتی ئێرانیدا بگیرێت کە نەوتی بۆ ڤەنزوێلا گواستۆتەوە.
داواکاری گشتی فیدراڵی ئەمریکی داواکارییەکەی بەرز کردەوە تا چوار کەشتی گواستەرەوەی سووتەمەنی ئێران رابگیرێت وەک هەوڵێک بۆ بەربەست دانان لەبەردەم ئەو لایەنانەی ئابڵوقە و سزاکانی سەر ئێران پێشێلدەکەن.
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیبووی “بەرپرسانی ئەمریکا بەوەوە ناوەستن کە تەنیا دەستبسەر کەشتییەکانی ئێراندا بگرن، بەڵکو مەرامیانە داهاتی گواستنەوەی سووتەمەنیش لەئێران وشک بکەن و کاری گواستنەوەی دەریاوانی لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت لەداهاتوودا”.
پێشتریش سایتێکی بەریتانی ئاشکرایکردبوو، کە ئێران و ڤەنزوێلا پردێکی ئاسمانییان پێکهێناوە بۆ سووککردنی سزاکانی سەریان و کەمکردنەوەی تەنگژە ناوخۆییەکانیان.
سایتی simpleflying تایبەتمەند لەهەواڵی فڕۆکەوانی بڵاویکردۆتەوە، ئێران و ڤەنزوێلا وەک دوو هاوپەیمان پێکەوە کار دەکەن تا خۆیان لەسزاکانی ئەمریکا بدزنەوە.
هاوکات پێگەی FlightRadar24 نووسیوێتی: “فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لەنێوان تاران و نیمچەدورگەی پاراگوانا رۆژانە فڕینی هەیە و گەشتەکانیشی زیاتر دەکات”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



