جگە لە کورد، هەموو عەرەبە ئاوارەکانی سەعدییە گەڕانەوە زێدی خۆیان

KALAK, IRAQ - JUNE 13: Children help their blind mother through a temporary displacement camp set up next to a Kurdish checkpoint on June 13, 2014 in Kalak, Iraq. Thousands of people have fled Iraq's second city of Mosul after it was overrun by ISIS (Islamic State of Iraq and Syria) militants. Many have been temporarily housed at various IDP (internally displaced persons) camps around the region including the area close to Erbil, as they hope to enter the safety of the nearby Kurdish region. (Photo by Dan Kitwood/Getty Images)
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى راگرتنیان لەلایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه سه‌رئه‌نجام ره‌زامه‌ندى درا به گه‌ڕانه‌وه‌ى 750 خێزانى دیكه‌ى ئاواره‌ى كه‌مپه‌كانى خانه‌قین بۆ ناحیه‌ى سه‌عدییه، بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت “زۆربه‌ى خێزانه كورده‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و خۆیان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه”.
ئه‌حمه‌د زهرگوشى بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه له سنوورى خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند: له درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانى ناحیه‌ى سه‌عدییه كه به‌هۆى داعشه‌وه حه‌وت هه‌زار خێزانى ناوچه‌كه له هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ئاواره‌بوون و زۆربه‌یان كه‌وتنه كه‌مپه‌كانى خانه‌قینه‌وه، له هه‌نگاوێكى دیكه 750 خێزانى دیكه‌یان گه‌ڕانده‌وه سه‌ر خانووه‌كانى خۆیان.
وتیشى: “له كۆى ئه‌و حه‌وت هه‌زار خێزانه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زاریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌زۆربه‌یان له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و توركمانن و هاووڵاتیانى كورد زۆربه‌ى نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك پێش هاتنى داعش ڕێژه‌ى كورد له سه‌عدییه 30 له سه‌د بووه ئێستا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 10 له سه‌د.
ئه‌حمه‌د زهرگوشى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به‌منزیكانه دۆسیه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سه‌عدییه كۆتایى پێده‌هێنن كه ژماره‌یه‌كى كه‌میان ماونه‌ته‌وه له كه‌مپه‌كان و دواى لێكۆڵینه‌وه ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵام بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كورده‌كان خۆیان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و هیچ هۆكارێكى سیاسى و ئه‌منى یان جیاوازى كردن و خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامنه‌دراوه.
له دواى موسڵ له سنوورى خانه‌قین یه‌كه‌م ناوچه ناحیه‌ى سه‌عدییه كه‌وته ده‌ستى چه‌كداره‌كانى داعشه‌وه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه پێش داعش مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى قاعیده بووه بەشێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام رووبەڕووى هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان ده‌بوونه‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


