حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە فڕۆکە F-16ەکانی لە ئەرک وەستابێت

بنکەی ئاسمانیی بەلەد
SNN
دوای ئەوەی پێگەی Iraq oil report بڵاویکردەوە لە فڕۆکەخانەی بەلەد چەندین فڕۆکەی ئێف-16 راگیراون، بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە ناتوانن بفڕن و شەڕی داعش بکەن، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند “ئەو فڕۆکانە لە ئێستادا بەردەوامن لەفڕین و شەڕی داعش دەکەن”.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکە بە ئاژانسی هەواڵی رەسمیی عێراقی وتووە “کارمەندە تەکنیکییەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئەو فڕۆکانە و فڕینیان بەردەوامە بۆ لێدانی داعش”.
وتیشی: “توانای خۆماڵی و ئەندازەی سەربازی عێراق لەو ئاستەدایە کە بتوانێت فڕۆکە ئێف-16ەکانی وڵات بەباشیی خزمەت بکات و کێشەی تریان نییە”.
دوو ئەفسەری عێراقی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، پێشتر بەو سایتەیان وتبوو “گەندەڵیی کێشەی خستووەتە نێوان هێزی ئاسمانی عێراقی و خزمەتگوزاری جیهانی سالی پۆرت کە خزمەتگوزاری دابینکردنی خۆراک، جێگەی خەوتن، ئاسایش و سووتەمەنی بۆ بنکەی ئاسمانی بەلەد دابیندەکات”.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە دوای تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیای لۆکهید مارتن کە سێرڤسی فڕۆکەکانی لەئەستۆدا بووە، عێراق توانای چاککردنەوەی فڕۆکەکانی نەماوە.
ئەو ئەندازیار و کارمەندانەی کۆمپانیاکانی لۆکهید مارتن و سالی پۆرت لە 12ی مانگی کانونی دووەمەوە 90٪یان بنکەکەیان بەرەو هەرێمی کوردستان چۆڵکردووە و لەوێ نەماون.
ساڵی 2016 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەرزێكی بەبڕی 2.7 ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەک دایە عێراق و لەئێستادا حکومەتی بەغدا خاوەنی 36 فڕۆکەی جۆری ئێف-16یە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



