
کۆرۆنا لە عێراق
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 4 هه‌زار و 13 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هەزار و 921 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 68 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هەینی بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 4 هه‌زار و 13 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “68 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 921 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 168 هه‌زار و 290 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 120 هه‌زار و 129 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 627 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 5 هه‌زار و 709 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 42 هه‌زار و 452 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


