له سلێمانى هیچ تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت چاره‌سه‌رى بۆ نه‌كراوه

کۆرۆنا پشکنین
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: “تاوه‌كو ئێستا له شارى سلێمانى هیچ تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت چاره‌سه‌رى بۆ نه‌كراوه و هه‌موو تووشبووان له كه‌رتى گشتى چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه، هه‌ر چاره‌سه‌رێكیش له جیهاندا بۆ كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و ئه‌نجامى باشى هەبووبێت ئێمه‌ش به‌كارمان هێناوه”.
د.یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستیی سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “ئاماره‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا خۆشبه‌ختانه رۆژ له رۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆپارێزى و تاكپارێزى هاووڵاتییان كه جێگاى ده‌ستخۆشیه و ئه‌وه واى كرد سلێمانى بگاته ئه‌م ئاسته له تۆماركردنى كۆرۆنا”.
وتیشى”له‌و كلینیكانهى دیارى كراوه بۆ پشكنین رۆژانه هاووڵاتییان سه‌ردان ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌كرێت بێ جیاوازى و ده‌توانین بڵێین رۆژاى نزیكه‌ى 400 پشكنینى كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌درێت”.
لە درێژەی قسەکانیدا، د.یاد دوپاتیکردەوە”لە کۆی گشتی (362) قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی، تەنیا (148) قەرەوێڵە نەخۆشی تێدایە و نیوه‌ی زیاتری چۆڵە، نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو یان به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ناكاوى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا”.
لەلایەکی دیکەوە به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له سلێمانى رایدهگهنێت: “ئێستا له جیهاندا به‌م جۆره‌یه كه ده‌بێت هاووڵاتییان خۆیان بچن بۆ پشكنین چونكه ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو شوێنێك هه‌یه و تیمه ته‌ندروستیه‌كان ناتوانن به دواى تووشبوواندا بگه‌ڕێن”.
د.نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ئێستادا ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا ده‌بن له ماڵه‌وه زۆربه‌یان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بۆیه ژماره‌یه‌كى روون به‌رده‌ست نیه له تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و داتایانه بێت كه ته‌ندروستى رایدهگهنێت تووشبوون به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردوه”.
وتیشى: “تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كان له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى دیكه ده‌گۆڕێت له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له‌م رۆژانه‌دا رێژه‌یه‌كى زۆر حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا بوونى هه‌یه به‌ڵام له شاری سلێمانى دۆخه‌كه هێوربۆته‌وه “.
جێگاى ئاماژه پێكردنه له هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا 18766 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 10644 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 686 كه‌سیش به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


