هێزەکانی عێراق 31 کەسی سوورییان بە بڕێک تەقەمەنییەوە دەستگیرکرد

سنووری عێراق
SNN
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی 31 کەسی بە رەچەڵەک سووری راگەیاند کە لە هەواڵی دزە کردندابوون بۆ ناو خاکی عێراق و ماددەی تەقەمەنییان پێبووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان 31 کەسی هەڵگری رەگەزنامەی سوورییان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی سنوورەوە لە هەوڵی دزەکردندابوون بۆناو خاکی عێراق.
ئاماژە بەوەش دراوە: ئەو کەسانە لە شاری رەققەی باکووری سووریاوە هاتبوون و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرکراوە بەسەر بڕێک تەقەمەنی و TNTدا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکراون بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا و رەوانەکردنی دۆسییەکانیان بۆ بەردەم دادوەر.
لە چەند مانگی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەمەبەستی رێگەگرتن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش لە سنووری سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق، هێڵی سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سوویا توندوتوڵ کردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



