
وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
تا ئێستا گۆڕی 75 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجە لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای ئێران ماونەتەوە، بەهۆی نۆژەننەكردنەوەی گۆڕەكان و تێپەڕبوونی كات، خەریكە هیچ ئاسەوارێكی ئەو گۆڕانە نامێنێت و ئەگەری هەیە گۆڕەکان بفرۆشرێنەوە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە بەشێكی زۆر لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە نەخۆشخانەكانی شاری تاران گیانیانلەدەستدا و هەر لەو كاتەدا لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، لە كەرتی 22 ی گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا نێژران و بەشێكی زۆریشان ناونیشانیان لەسەرە و ناسراونەتەوە بەشێكیشیان تەنها نوسراوە (شەهیدی گوم نام) واتە شەهیدی بێناونیشان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر گیانلەدەستدانی ئەو شەهیدانەدا كە ژمارەیان 72 كەسە تا ئێستا نەتوانراوە روفاتەكانیان بهێندرێتەوە بۆ زێدی خۆیان، هاوكات بەهۆی تێپەڕبوونی كاتەوە ئەو چیمەنتۆ و كێلانەی كە بۆ گۆڕەكان دانرابوون بەشێكی زۆریان لەناوچوون و خەریكە هیچ ئاسەوارێكی ئەو گۆڕانە نامێنێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوبانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی ئەو كەسانەی كە لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا بەخاك دەسپێردرێن گۆڕەكانیان بە پارە دەدرێتە كەسوكارەكانیان، هەروەها كەسوكاری ئەو شەهیدانەی هەڵەبجەش هیچ بڕە پارەیەكیان نەداوە بە لایەنی ئێرانی، بۆیە مەترسی هەیە لە لایەن بەرپرسانی گۆڕستانەكەوە جارێكی دیكە ئەو گۆڕانە بفرۆشرێنەوە، بۆیە زۆر گرنگە لایەنە پەیوەندیدارەكان بێنە سەرهێڵ و هیچ نەبێت گۆڕەكان لە مەترسی لەناوچوون و فەوتان بپارێزن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



