لێدوانی سەرۆکی بەرشەلۆنە لەسەر شکستە گەورەکەی بەرامبەر بە بایرن میونخ

بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ توانی لە یانەی بەرشەلۆنە بباتەوەو تووشی شکستێکی مێژوویی کرد.
لە لێدوانێکیدا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ، دوای دۆڕانی یانەکەی بە بایرن میونخ وتی:” دۆڕانەکە کوشندە بوو،ئەمڕۆ ئەو یانەیە نەبووین کە پێی دەناسرێین و نوێنەرایەتیمان دەکات،من داوای لێبووردن لە راهێنەر و یاریزانەکان و هاندەران دەکەم، شەوێکی قورسە”.
دواتر وتی:” لە رۆژانی داهاتوو چەند بڕیارێکی گرنگ دەدەین،قسەکانی پیکێ راستن و من کۆکم لەگەڵی،دەبێت بڕیار بدەین، لەسەر سیتین هیچ شتێک ناڵێم، ئێستا کاتێکە تەنیا دەبێت بیر بکەینەوە، لە پێناو بڕیارێكی دروست لە بەرژەوەندی یانەکە و لە هەفتەی داهاتوو بڕیارەکان دەدەین”.
لە کۆتایدا وتی:” پیرۆزبایی لە یانەی بایرن میونخ دەکەم و داوای لێبووردن لە هاندەرانی بەرشەلۆنە و ئەندامانی یانەکەو کۆمپانیاکانی سپۆنسەری یانەکەو هەموان دەکەم”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



