
میسی
SNN Sport
پێگەی فرانس فتبۆڵی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، دوای کارەساتە گەورەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 8-2 دۆڕا، میسی هەڕەشەی چوون لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات و دەیەوێت ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
هەروەها رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانیش بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕیارانەی کە دەبێت بەرشەلۆنە لە پێناو مانەوەی میسی بیدات، دورخستنەوەی کیکی سیتین راهێنەری یانەکەیە، لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە، هەروەها پاککردنەوەی ژوری جلگۆڕینی یانەکە کە لە ئێستادا چەندین کێشەی تێدایەو لە کۆنترۆڵ دەرچووە.
بەرشەلۆنە شەوی رابردوو تووشی دۆڕانێک بوو، لە مێژوویدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە چاڕەگی کۆتایی هیچ یانەیەک بە ئەنجامی 8-2 نە دۆڕاوەو کۆتا جاریش یانە کەتەلۆنیەکە لە هەموو پاڵەوانێتییەکان 8 گۆڵی لێکرابێت، ساڵی 1945 بووە.
میسی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، تا ئێستا ئەو یاریزانە ئامادە نیە نوێی بکاتەوەو هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی لەم دواییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



