عێراق و وڵاتانی ئەوروپا باسی پەلامارەکانی تورکیا دەکەن

قەندیل
SNN
وەزیری دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەوروپیی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد.
بەیاننامەیەکی وزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندی کردووە بە ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و جیمس کلیڤرلی وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری باکووری ئەفریقا لە بەریتانیا.
بەیاننامەکە دەڵێت: “هێرش و پەلامارەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوانیان بووە”.
وەزیری دەرەوەی عێراق رەتیکردۆتەوە ئەوەی تورکیا پێی هەستاوە لە هێرش و پەلامار و کوشتنی هاووڵاتیی عێراقی، کە دوایینیان هێرشەکەی سەر ناوچەی سیدەکان بووە.
وەزیرە ئەوروپییەکانیش پشتیوانیی خۆیان دەربڕیوە بۆ عێراق و داوایانکردووە تورکیا ئەو دەستدرێژییانەی رابگرێت بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بەتوندیی ئیدانەی ئەو کارەیان کردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



