“باوكێك كوڕه ته‌مه‌ن 24 ساڵانه‌كه‌ى ده‌داته به‌ر گوللـه و ده‌یكوژێت”

سه‌نگه‌ر گۆران، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له قه‌زاى خورماتوو باوكێك كوڕه ته‌مه‌ن 24 ساڵانه‌كه‌ى ده‌داته به‌ر گوللـه و ده‌یكوژێت.
عه‌مید حسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: “دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هه‌ینى 15ى ئاب، له قه‌زاى خورماتوو هاووڵاتییه‌ك به‌هۆى كێشه‌ى خێزانى نێوانیان كوڕه‌كه‌ى داوه‌ته به‌ر گوللـه و كوشتوویهتى”.
وتیشى: “كوڕه كوژراوه‌كه ناوى (سه‌نگه‌ر گۆران)هو ته‌مه‌نى 24 ساڵه، له لایه‌ن باوكییه‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌ى لێكراوه”.
له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌دواى تاوانه‌كه باوكه‌كه هه‌ڵاتووه و تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



