راهێنەری بایرن میونخ هۆکاری بردنەوە گەورەکەی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

هانس فلیک
SNN Sport
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی یانەکەی توانی 8-2 لە یانەی بەرشەلۆنە بباتەوە، هانس دیتەر فلیکی راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، هۆکاری بردنەوەیان بەو ئەنجامە گەورە ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” تیپەکەم ئەمڕۆ گەورە بوو، من زۆر دڵخۆشم بە رۆحیەتی ئەم یاریزانانە،ئێمە دەمانزانی ئەگەر فشار بکەین ئەم دەرفەتەمان بۆ هەڵدەکەوێت، ئێمە ئەم کوالێتی هێز وتوانایەمان لە یانەکە هەیەو پێویستمان بە خۆ باگراویکردنەوەیە لە یاری داهاتوو، جارێکی تر لە سفرەوە دەستپێدەکەینەوە”.
پاشان وتی:” مۆلەر شایەنی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەکە بوو، ئەو کەسێک بوو، حوکمی لەسەر فشارەکان دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت رێز لە هەموو تیمەکەم بگرم بۆ پاراستنی ئەو هێزە لە ماوەی 90 خولەکدا”.
یانەی بایرن میونخ توانی کورسییەکی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بە دەست بهێنێت و رووبەڕووی براوەی یاری مانچستەرسیتی و لیۆن دەبێتەوە کە ئەمشەو یاریەکە دەکەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



