گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 15/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (15/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- سوکایەتی مێژوویی.
- بایرن میونخ 8-2 بەرشەلۆنە.
- یانەی بەرشەلۆنە زۆرترین سوکایەتی پێکراو گەورەترین شکستی لە ئەوروپا تووشبوو.
- یەکەمجارە دوای 12 ساڵ بە بێ نازناو وەرزەکە تەواو دەکات.
- پیکێ:” ئەمە ئابڕووچوونە، یانەکە پێویستە گۆڕانکاری لە هەموو بەشەکانیدا بکات”.
- بارتۆمیۆ:” ئەمە کارەساتە، من داوای لێبووردن دەکەم،دەبێت چەند بڕیارێک بدەین و بیر لەوە دەکەینەوە، لە هەفتەی داهاتوو جێبەجێی دەکەین”.
- ئەمشەو مانچستەرسیتی و لیۆن رووبەڕووی یەکدەبنەوەو گواردیۆلا بە شوێنی قۆناغی پێش کۆتایی دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کۆتاییەکی شەرمنانە لە سەردەمی خۆیدا.
- بەرشەلۆنە 2-8 بە یانەی بایرن میونخی باوەڕپێنەکراو لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە لیشبوونە دەدۆڕێت.
- کیکی سیتین هیچ شوێنێکی لە یانەکە بۆ نەماوەتەوە.
- بارۆمیۆ هەڵبژاردن لە یانەکە ئەنجام نادات.
- پیکێ:”بەم ئەنجامە ئێمە نزمترین ئاستمان تۆمارکرد،ئەگەر یانەکە گۆڕانکاری دەکات و بیانەوێت یانەکە جێبهێڵم من یەکەم کەسم ئەگەر پێویست بکات”.

ئاس:
- سوکایەتی مێژوویی.
- بەرشەلۆنە 8-2 بایرن میونخ.
- کارەساتەکەی لیشبوونە لەوانەیە کاریگەری لە ناوەوەی یانەکە هەبێت لە هەموو ئاستەکانیداو لەگەڵ خۆیدا گۆڕانکاری گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
- راینێر خیسۆسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی ئەڵمانیا داواکراوەو یانەکانی بایرن میونخ و دۆرتمۆند دەیانەوێت بە خواستن گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

مارکا:
- ئابڕووچوون.
- یانەکەی کیکی سیتین 8-2 بەرامبەر بە بایرن میونخ دەدۆڕێت و سوکایەتی مێژوو لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان تۆماردەکات.
- چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم ئەنجامە کیکی سیتین لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.
- ماوەی 13 ساڵە یەکەمجارە یانەیەکی ئیسپانی ناوی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



