
کۆرۆنا
SNN
ئەمڕۆ شەممە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 658 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، 20 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 179 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم ئاشكرایكردووه، “له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 3 هه‌زار و 524 پشكنین له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، 658 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 443 له هەولێر، 128 له سلێمانی، 20 له گەرمیان، 67 له دهۆك”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووان ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “179 تووشبوو چاكبوونه‌وه به‌مشێوه‌یه: 115 له هەولێر، 25 له گەرمیان، 39 له دهۆك”.
هەر بەپێی ئامارەکە لە شەو و رۆژی رابردوودا 20 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە و کۆی ژمارەی مردن بە پەتاکە تائەمڕۆ گەیشتۆتە 732 کەس.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 20 هه‌زار و 660 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له به‌رامبه‌ردا 11 هه‌زار و 207 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 8 هه‌زار و 721 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 732 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


