بەهۆی هەڕەشەی سوتاندنیان سەرجەم کلینیک و نۆرینگە پزیشکییەکانی ڕانیە داخران

ڕانیە
SNN-محەمەد مستەفا
دوای ئەوەی بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ڕانیە هەڕەشەی سوتاندنی کلینیک و نۆرینگە تەندروستیەکانی ڕانیەیان کرد، ئەمڕۆ شەممە سەرجەم کلینیک و کۆمەڵگەی پزیشکی و نۆرینگەکان داخران .
بەشێک لە خۆپیشاندەران بە بیانوی زۆری نرخی پسوڵەی بینینی نەخۆش و بەرزی نرخەکانی پشکنین و پێداویستی پزیشکی و دەرمان هەڕەشەی سوتاندنی ئەو شوێنانەیان کردبوو.
لەوبارەیەوە بەڕێوبەری کارگێڕی کۆمەڵگەیەکی پزیشکی لە ڕانیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە SNN ی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی رانیە دەنگۆ هەیە کە بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەند بیانویەک هێرشبکەنە سەر کلینیکە پزیشکییەکان و بیانسوتێنن .
ئەو بەڕێوبەرە وتیشی: “لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان سەرجەم پزیشکانی ڕانیە بڕیاریانداوە کە ئەمڕۆ سەرجەم کلینیک و کۆمەڵگە پزیشکییە ئەهلییەکان دابخەن، بەڵام بۆ رۆژانی داهاتوو هێشتا دیار نیە کە داخراو دەبن یاخود نا .
لای خۆشیەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بەSNN ی راگەیاند: ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییانی ڕانیە لەناو بازاڕی ڕانیە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بەڵام تا ئێستا خۆپشاندەران زیانیان بە هیچ شوێنێک نەگەیاندووە و هیچ پزیشکێکیش لەسەر ئەو جۆرە هەڕەشانە سکاڵای تۆمار نەکردووە .
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: “هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین بوونیان هەیە بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگری لە هەر دۆخێکی نەخوازراو دەکەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



