“به‌بێ دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مامۆستایان ئه‌سته‌مه ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندن بكرێت”

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رایگەیاند :”ده‌ست به ئاماده‌كارى كراوه بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2020-2021 و تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى دووه‌میش ده‌ستیانپێكردووه”.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوەبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به snnى راگه‌یاند :”له رووى قوتابخانه و كاره‌كانى دهستپێكردنهى پرۆسه‌ى خوێندن ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه و له ئێستاشدا تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى دووه‌م ئه‌نجامده‌درێت ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه ئێمه ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندنى 2020-2021 له ژێر رێنماییه ته‌ندروستییه‌كاندا”.
وتیشى: “به‌بێ دابه‌شكردنى مووچه له كاتى خۆیدا ئه‌سته‌مه بتوانرێت ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندن بكرێت، ئه‌گه‌ر مووچه دابه‌ش نه‌كرێت مامۆستا به‌م جۆره‌ى ئێستا ئاماده نییه بچێته هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه و ده‌رگاى قوتابخانه ناكاته‌وه”.
سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلولى هه‌موو ساڵێك له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كرێت، به‌ڵام پێده‌چێت پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ جیاوازتر بێت بەهۆی دۆخى كۆرۆنا و دابه‌شنه‌كردنى مووچه له كاتى خۆیدا”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



