
دوو چەکداری حەماس
SNN
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تورکیا رەگەزنامەی بەخشیووەتە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لەکاتێکدا هەڕەشەکانی ئەو بزوتنەوەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیلییەکان بەردەوامە.
رۆژنامەکە ئەوەشی نوسیووە، سەرکردەکانی حەماس لە تورکیا رەگەزنامە و پاسپۆرتیان وەرگرتووە و بەشێکیشیان ناوی خوازیاریان بۆ بەکارهێندراوە.
رۆژنامەکە لە بەدواداچوونەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی سەر بە حەماسن و رەگەزنامەی تورکییان وەرگرتووە چەکدارانی ئاسایی ناو بزوتنەوەکە نین بەڵکو سەرکردە و باڵادەستی حەماسن و کاریان کۆکردنەوەی داهاتە بۆ بزوتنەوەکەیان و پیلاندانان بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل.
تەلەگراف لە راپۆرتێکی پێشتریدا ئەوەی بڵاوکردبووەوە: تورکیا میوانداری ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە دەکات کە بە کاری “تیرۆر” تۆمەتباردەکرێن، لەوانەش گروپی ئیخوان و رێکخراوە توندڕەوەکان، هەروەک ساڵی رابردوو دەرگای بەرووی چەکدارانی رێکخراوە توندڕەوەکانی سوریا کردەوە و ئەوەش پرسیاری لەسەر پەیوەندی نێوان وڵاتەکە و گروپە تیرۆرستییەکان دروستکردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



