
کیکی سیتین
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێنج راهێنەری بۆ شوێنی کیکی سیتین راهێنەری ئێستای کاندید کردووەو چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو بە فەرمی یەکێکیان لە شوێنەکەی دیاری بکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە پۆچتینۆ، ئەلێگری، کومان، هێنری و وگارسیا پیمێنتا پاڵێوراوی سەرەکین تا شوێنی کیکی سیتین لە یانەی بەرشەلۆنە بگرنەوە، ئەمەش دوای شکستە قورسەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کاتێک 8-2 دۆڕاو لە چارەگی کۆتایی ماڵئاوایی کرد.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، بەرشەلۆنە دەیەوێت پێش هەموو شتێک کیکی سیتین دووربخاتەوە، دواتر راهێنەری نوێ دیاری بکات.
هەروەها یانەکە دەیەوێت دەستبەرداری ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی ببێت،چاوەڕوانیش دەکرێت بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو شکست بهێنێت، کە لە ئێستادا ئەم سەرۆکە رەتیکردووەتەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



