
دیمەنێک لە یاری لیۆن و مانچستەرسیتی
SNN Sport
لە کۆتا یاری چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیۆنی فەرەنسی توانی تاڵاو بە یانەی مانچستەرسیتی و گواردیۆلای راهێنەری ئەو یانەیە بچێشێت و لە خولەکە بیکاتە دەرەوە.
هەردوو یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی و لیۆنی فەرەنسی لە وڵاتی پۆرتوگال و لە شاری لیشبوونە رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 24 یانەی لیۆن بە گۆڵی یاریزان کۆرنێت پێشکەوت و گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە بە سوودی فەرەنسییەکان تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی مانچستەرسیتی توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە خولەکی 69 لە لایەن کیڤن دی برۆین بکات، بەڵام یانەی لیۆن بە خێرایی لە رێگەی موسا دیمبلی لە خولەکی 79 وەڵامی دایەوەو ئەنجامەکەی کردە 2-1.
لە هێرشێکدا یانەی لیۆن توانی گۆڵێکی تر لە لایەن موسا دیمبلی لە خولەکی 87 بکات و ئەنجامەکەی کردە 3-1.
لە کۆتایدا دوای 5 خولەک کاتی زیادکراو، یانەی لیۆن توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و مانچستەرسیتی ماڵئاوایی کرد.
لە قۆناغی پێش کۆتایی بایرن میونخ رووبەڕووی لیۆن دەبێتەوەو پاریس سانجێرمان رووبەڕووی لایپزیگ دەبێتەوە.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



