
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە ریزەکانیدا بکات، ئەمەش پاش شکستە مێژوویەکەیان بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، یانەکە 17 یاریزان لە بازاڕدا دادەنێت بۆ فرۆشتن و لە نێویاندا ناوی گەورەی وەکو سوارێز، ئەلباو سێرجیۆ بۆسکێتس هەیە.
هەروەها لە هەموو یاریزانانی یانەکە تەنیا 4 یاریزان دەستیان لێ نادرێت و بۆ فرۆشتن نین، ئەوانیش تیرشتیگن، لینگلێت، دی یۆنگ و میسی دەبن و هەموو یاریزانەکانی تر لە ئەگەری پێشکەشکردنی گرێبەستێک کە بە دڵی یانەکە بێت، دەستبەرداریان دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە 75 ساڵی رابردوو 8گۆڵی لە هیچ خولێکدا لێ تۆمار نەکراوەو یەکەم یانەیە لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان 8 گۆڵی لێ تۆمار بکرێت.
بەرشەلۆنە دەیەوێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی هەواڵی دوورخستنەوە بە کیکی سیتین راهێنەری یانەکە رابگەیەنێت، تا ئێستاش بارتۆمیۆی سەرۆک رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت و دەیەوێت بەروارێک بۆ هەڵبژاردن لە یانەکە دابنێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



