بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین لەژێر فشاری هاووڵاتییاندا دەستیلەکارکێشایەوە

smart
SNN-محەمەد مستەفا
دوای ئەوەی بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ڕاپەڕین داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕینیان کرد بەهۆی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی سنوورەکەیان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەستیلەکارکێشایەوە .
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە، د.هیوا مەحموود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین باس لەوە دەکات: بەهۆی هۆکارێکی تایبەت دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە، بەڵام SNN زانیویەتی ئەم بریارەی بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین لەژێر کاریگەری و فشاری زۆری ناڕەزایی هاووڵاتییانی سنوورەکەیدا دراوە .
هاوکات سەرچاوەیەک لە تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە د.هیوا مەحموود پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕینی بەجێهێشتووە و جێگری بەڕێوەبەر کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە راییدەکات تا دانانی بەڕێوەبەرێکی نوێ .
بۆ وەرگرتنی لێدوانی د.هیوا مەحمود لەسەر هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی SNN چەند جارێک پەیوەندی کرد بە ناوبراوەوە بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدرایەوە .

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



