
لۆگۆی کۆمپانیای عەلی بابا
SNN
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، فشارەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر کەرتی تەکنەلۆژیای چین زیاتر دەکات و بەمزیکانە کۆمپانیای زەبەلاحی دیکەی چینی، وەک کۆمپانیای عەلی بابا دەکاتە ئامانج.
ترەمپ ئەو هەواڵەی لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتکردەوە، کە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا تاوتوێی قەدەغەکردنی کارەکانی کۆمپانیای دیکەی چینی لە ئەمریکا دەکات.
سەرەتای ئەم مانگە سەرۆکی ئەمەریکا بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن” بڕیاریدا هەر مامەڵەیەکی وڵاتەکەی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای بایت دانسی خاوەنی تیک تۆک و تێنسێنتی خاوەنی ویچات قەدەغە بکات و بڕیارەکە دەبێت لە ماوەی 45 رۆژدا جێبەجێبکرێت.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی چین بە تووندی دژایەتی بڕیارەکەی ئەمەریکای کرد. وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: “پەکین بەرگری لە مافە یاسایی و بەرژەوەندییەکانی دەکات و دەبێت ئەمەریکا بەرگەی دەرەنجامی رەفتارەکانی بگرێت”.
گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، وڵاتان و کۆمپانیا جیهانییەکانی ناچارکردووە لایەنگری یەکێک لەو دوو وڵاتە بکەن لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی نێوانیان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆمپانیا جیهانییەکان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



