ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

ماهان ئێر
SNN
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر رایگەیاند: “دەست بە گەشتەکان دەکەنەوە بۆ پێنج فڕۆکەخانە لە عێراق، ئەوانیش هەولێر و سلێمانی و بەغدا و نەجەف و بەسرەن”.
کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە “یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان بۆ گەشت هاوپێچکردنی دوایین پشکنینی کۆرۆنایە (PCR) لەلایەن سەرنشینانەوە کە پێویستە 48 کاتژمێر پێشتر کردبێتی”.
بەیاننامەی کۆمپانیاکە دەشڵێت: “گەشتیاران لەکاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەکانی بەغدا پشکنینی گەرمییان بۆ دەکرێت، هەر حاڵەتێکی گوماناویی هەبوو لەسەر خەرجیی گەشتیارەکە کەرەنتین دەکرێت”.
دەشڵێت: “هەر گەشتیارێک لە عێراقەوە دێتە ئێران پێویستە پشکنینی (PCR) نوێی پێبێت کە 92 کاتژمێر کەمتر تێپەڕ نەبووبێت بەسەریدا”.
رۆژی 1-8-2020 فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە و داوایان لە گەشتیاران کرد لەکاتی چوون بۆ فڕۆکەخانە رێنماییەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێبکەن.
هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بە راگەیەنراو مەرجی گەشتکردنی گەشتیارانیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند “دەبێت پشکنینی جۆری (PCR) بکرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



