ڕێبوار بابكه‌یی: توركیا و عێراق و په‌كه‌كه رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێریان هه‌یه

ڕێبوار بابكەیی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – هەولێر
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا و عێراق و پەكەكە رێككەوتنی ژێربەژێریان هەیە و هەركاتێك بیانەوێت كارتی فشار بەرامبەر گەلی كورد بەكاردەهێنن، ده‌شڵێت: “عێراق نایه‌وێت كارتى فشار به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه به‌كاربهێنێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێبوار بابكەیی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان به SNN ى راگه‌یاند: “هەڵوێستەكانی عێراق بەرامبە بە پێشلكاری و بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر باشووری كوردستان زۆر شەرمنانەیه، دەكرێت فشاری زیاتر بخرێتە سەر توركیا، بەتایبەتی ئەگەر عێراق مەبەستی بێت، بەڵام عێراق نایەوێت ئەو كارتە فشارانە كه هه‌یه‌تى بەكاریبهێنێت”.
وتیشی: “توركیا و عێراق و پەكەكە رێككەوتنی ژێربەژێرییان هه‌یه، ئەگەر وردبیته‌وه پەكەكە لە زۆربەی ناوچە دابڕاوەكان و كێشە لەسەرەكان بوونیان هەیە كەچی حكومەتی عێراق رێگا نادات پێشمەرگە بچێتەوە ئەو شوێنانە، بۆیە بێ هەڵوێستی عێراق بەرامبەر توركیا و پەكەكە دەرخەری ئەوەیە هەرسێكیان كاردەكەن لەدژی گەلی كورد لە باشووری كوردستان”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى زه‌رد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لەكاتی سەردانیكردنی لیژنەكانی پەرلەمان بە شاهێدی برادەران لە فراكسیۆنە جیاوازەكان بە یەكێتی، گۆڕان و لایەنەكانی تریشەوە خەڵكی گوندەكان لە سیاسیەتی پەكەكە لەو شوێنانە ناڕازین و باسیان لەوە دەكرد كە پەكەكە باجیان لێ وەردەگرن و ژیانى ناخۆش كردوون “.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



