“له ههولێر نهخۆشخانهیهكى حكومى پاش دروستكردنى دهكرێته نهخۆشخانهى تایبهت”

نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر فۆتۆ مەودا مستەفا
SNNـ مەودا مستەفا
تادێت ناڕەزایهتییهكان بەرامبەر بەگۆڕینی نەخۆشخانەیەکی حکومی بۆ تایبهت لە هەولێر زیاتر دەبن، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێريش دەڵێت: “پێموایە نەخۆشخانەکە لەسەر ئەرکی حکومەت دروستنەکراوە”.
ئەمڕۆ یەکشەمە، دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیەی “لەسەر داهاتی حکومەت دروستکراوە و کراوەتە نەخۆشخانەی تایبهت” رایگەیاند: “پێموایە لەسەر ئەرکی حکومەت دروستنەکراوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات بەدواداچوونی بۆ دەکەین و روونکردنەوەی زیاتر دەخەینەڕوو”.
چالاکوان و رۆژنامەنووسانی شاری هەولێر ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێکی فروانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستپێکردووە و عەلی ئەحمەد یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری هەڵمەتەکەی کردووە بە SNNی راگەیاند: “نەخۆشخانەی (سانتێ لایف) کە بەناوی نەخۆشخانەی منداڵانەوە حکومەت دروستیکرد، ئێستا نەخۆشانی کۆرۆنا بە نرخێکی خەیاڵی وەردەگرێت، هەروەها حکومەت نزیکەی 20 ملیار دیناری تێدا خەرج کردووە، کەچی ئێستا دراوەتە کەسێکی بەناو تایبهت بەبێ دیاربوونی هۆکارەکەی کە گوایە بە زیاتر لە بیست ساڵ قەرزەکەی بداتەوە حکومەت”.
وتیشی: “بەڕوونیش دیاربووە کە نوسراوە نەخۆشخانەکە بۆ کەمدەرامەت و هەژارانە، کەچی ئێستا بۆتە تایبهت و نرخی خەیاڵییە، هەولێر ئێستا یەک نەخۆشخانەی حکومی هەیە هەبوونی ئەو نەخۆشخانەیە زۆر پێویسته، داوا دەکەین داواکاری گشتی دۆسییە بۆ ئەو گەندەڵییە بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بگەڕێنێتەوە کەرتی حکومی بۆ منداڵانی کەمدەرامەت، من سکاڵام لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە دەستیان لە فرۆشتن و هەڕاجکردنی ئەو نەخۆشخانەیە حکومیە هەیە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



