چەتۆ ساڵح: گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ له ههڵهبجه دهكهین

كۆبوونهوهى چهتۆ ساڵح، بریكارى وهزارهتى ناوخۆ و ئازاد تۆفیق، پارێزگارى ههڵهبجه
SNN – عەلی حەمە سەعید
بریكاری وەزارەتى ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگهیاند: بە راوێژ لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆدا دەكەین، وتیشى: “كاركردن بۆ پێشخستنی هەڵەبجە لە پێشینەی كارەكانم دەبێت، چونكە هێشتا حكومەت پایەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی بەرجەستە نەكردووە”.
لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتى ناوخۆی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەكە بە SNNی راگەیاند: “دەمانەوێت لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە بكەین و گۆڕانكاریش لەو دامودەزگایانە دەكەین كە سەربە وەزارەتی ناوخۆن، چونكە هەڵەبجەمان لە پێشینەی كارەكانی خۆمان داناوە”.
وتیشى: “بەداخەوە هێشتا پایەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەك پێویست بەرجەستە نەكراون، بە بەراورد به پارێزگای سلێمانی و هەولێر، بۆیە ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە یاداشتێكمان ئاراستەكرا، ئێمەش دەیبهینەوە لەگەڵ خۆمان بە وردی كاری لەسەر دەكەین، هەرچی پێویست بێت بۆ پێشخستنی هەڵەبجە بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەكەین”.
بریكاری وەزارەتى ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەلایەن بەرپرسانی ئەم شارەوە لە بواری ئەمنی و بوارە جیاوازەكانی دیكەوە ئەنجامدراوە بەو توانا كەمەی لە بەردەستیاندا بووە جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام بەبێ كەموكورتیش نابێت، بۆیە كاری سەرەكمیان نەهێشتنی كەموكورتییەكانە لەم پارێزگایەدا”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



