بهرپرسى بهشى راگهیادنى مهرزى باشماخ: قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخ ئەنجامنەدراوە تا رابگیرێت

مەرزی باشماخ
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئهوهى ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە وەستاندنی كاری قاچاخچێتی كرد لە مەرزی باشماخەوە، بەرپرسانی مەرزی باشماخ رایدهگهیهنن: بەهیچ جۆرێك كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە ئەنجامنەدراوە تا رابگیرێت.
موختار حاجی عەلی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: “ئێمە سەرجەم لێدوانەكانی پەرلەمانتار (عەلی حەمە ساڵح) رەتدەكەینەوە كە گوایە نووسینگەی تایبەت بە كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكەدا بوونی هەبێت و كاڵا و شمەكی قەدەغەكراو لە مەرزی باشماخەوە هاوردەبكرێت، چونكە ئێمە بەدرێژایی 120 مەتر سنوورمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و بەرپرسین لەو 120 مەترە كە دەروازی رۆیشتن و هاتن دەكات، بەڵام بە گشتی سنووری پێنجوێن 150 كیلۆمەتر سنووری هەیە لەگەڵ ئێراندا ئێمە بەرپرس نین لەو سنوورە زۆرە”.
وتیشى :”لە هەموو جیهاندا كاری قاچاخ هەر هەبووە و هەر دەشمێنێت تەنانەت لەسەردەمی رژێمی بەعسیشدا كاری قاچاخچێتی كراوە لەگەڵ ئێراندا لەم سنوورەدا، بەڵام ئەوانەی دەڵێن: كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخ بە رێكخراوەیی دەكرێت با بێن بەڵگەكانیان بخەنەڕوو”.
ئهوهشى خستهڕوو: “ئهو قسانهى باس لهوهدهكهن دوورن له راستییهوه، پێشتریش هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیى كوردستان بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى، ههرچهنده لهڕووى ئیدارییهوه ئهركى ئهوان نییه، بهڵام وهك بهرپرسیارییهتیهكى ئهخلاقى داوای ئەوەیان لێكردوین كە نابێت رێگە بە هیچ جۆرە كارێكی قاچاخچێتی بدرێت لە بەرژەوەندی هیچ كەس و لایەنێك، ئێمهش رێگهمان به شتێكى لهو شێوهیه نهداوه”.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی دوپاتكردەوە، “ئەگەر كاری قاچاخچێتی هەبێت بە دڵنیاییەوە تەنیا لە مەرزی باشماخ بوونی نییە، بەڵكو لە مەرزەكانی دیكەشەوە هەمان كار دەكرێت، بەڵام ئێمە تەنیا لە مەرزی باشماخ بەرپرسین و رێگەش نادەین نە بە شەو نە بە رۆژ كاری لەو شێوەیە بكرێت، تەنانە بە شەواندا دەرگای سەرەكی دەروازەكەش دادەخەین”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە عەلی حەمە سەڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەستاندنی كاری قاچاخچێتی كردووە لە مەرزی باشماخ و بە كارێكی باشی وەسفكرد.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



