
GYM SHARK
SNN
بین فرانسێسی 28 ساڵ ناوی چووە نێو ملیادێرەکانی جیهان، کە لە ڕابردوودا کاری گەیاندنی پیتزای دەکرد لە بەریتانیا، بەڵام پاش ئەوەی توانی براندێکی جلوبەرگی وەرزشی لە 2011 دابنێت بە کەمتر لە 10 ساڵ بووە ملیادێر.
بین کە ئێستا خاوەنی کۆمپانیای بەناوبانگی (جیم شارک)ە کە یەکێکە لە براندە هەرە بەناوبانگەکانی جلوبەرگی وەرزشی لەوڕێیەوە توانویەتی ببێتە خاوەنی نزیکەی 2 ملیار جونەی ئەستەرلینی.
بین لە تەمەنی 19 ساڵیدابوو واتا لە 2011دا کۆمپانیای جیم شارکی دامەزراند، سەرەتا تەنیا لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوە دەستی پێکرد، بەڵام ئیستا دوکانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا هەیە، کۆمپانیاکە خاوەنی 500 فەرمانبەرە لە وڵاتانی جیهان و سەرمایەی ساڵی رابردووی 250 ملیۆن جونەی بووە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بین دەڵێت: “هەشت ساڵی پڕ لە خۆشی و ئاڵەنگاریم بەڕێکرد، جیم شارک لێرەوە دەستپێدەکات و کاری جیاوازترمان بەدەستەوەیە، دەمەوێت کۆمپانیاکەم وەک (نایک)ی ئەمریکی و ئەدیداسی (ئەڵمانی) لێبکەم، ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوکارێکی گەورەم بوون لە بەرەوپێشبردنی بازرگانییەکەم”.



More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



