دارایی بڕیارى خه‌رجكردنى دوو مووچه‌ى به‌سه‌ریه‌كه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى گه‌رمیان ده‌ركرد

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى پێنه‌دانى مووچه‌كانیان سه‌رئه‌نجام وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان كه هێشتا مووچه‌ى مانگه‌كانى كانونى دووه‌م و شوباتیان پێنه‌دراوه.
به‌هۆى گرفت له سهرفكردنى مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان ساڵانه و مانگانه‌ش پێویستیان به‌وه هه‌بووه فه‌رمانى وه‌زاره‌تى داراییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌یان بۆ سه‌رفبكرێت، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى مانگه‌كانى كانونى دووه‌م و شوباتی ساڵى 2020 یان پێنه‌دراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی وه‌ریگرتوون، “مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه پێشتر له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان بووه، دواتر ئه‌و بودجه‌یه وه‌ستێندراوه، بۆیه گرفتیان بۆ دروستبووه، به‌ڵام ئێستا له‌ڕێگه‌ى نووسراوێكه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان له‌و گرفته ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕى به‌وه‌ى له‌مه‌ودوا وه‌كو پێشینه بڕى 48 ملیۆن و 850 هه‌زار دینار خه‌رجبكرێت بۆیان وه‌كو مووچه كه ژماره‌یان 128 كه‌سه، له‌مه‌ودوا هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دیكه له‌گه‌ڵ هاتنى مووچه ئه‌وانیش به‌و فه‌رمانى پێشینه‌یه مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه مووچه‌ى هه‌ردوو مانگه‌كه به به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه دابه‌شبكرێت كه پێشتر له‌به‌ر پێنه‌دانى مووچه‌كانیان مانیانگرت و بایكۆتى ده‌وامیان كرد”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



